دەستپێک (original) (raw)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شەقامی ئۆکسفۆرد یان گەڕەکی ئۆکسفۆرد (بە ئینگلیزی: Oxford Street) ڕێگایەکی سەرەکییە لە شاری وێستمینستەر لە بەشی ڕۆژاوای لەندەن، کە لە نێوان ڕێگای تۆتنھام کۆرت و کەوانەی مەڕمەڕ درێژ دەبێتەوە. سنوورێکی مەعنەوی دیاری دەکات لە نێوان ناوچەکانی فیتزرۆڤیا و مارلیبۆن لە باکوور، لەگەڵ سۆھۆ و مەیفەیر لە باشووری ڕاستەوخۆی. قەرەباڵغترین شەقامی بازاڕکردنە لە ئەورووپا، کە ڕۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن سەردانیکەری ھەیە، و تا ساڵی ٢٠١٢ نزیکەی ٣٠٠ دوکانی تێدا بووە. بەشێکە لە ڕێگای گشتی ئەی-٤٠، کە ڕێگایەکی سەرەکییە لە نێوان لەندەن و فیشگارد، ھەرچەندە وەک ئەوە ئاماژەی پێ نەکراوە و ھاتوچۆی تەنھا سنووردار کراوە بۆ پاس و تەکسی.

ئەم ڕێگایە لە بنەڕەتدا بەشێک بووە لە ڤیا ترینۆبانتینا، ڕێگایەکی ڕۆمانی لە نێوان ئێسێکس و ھەمشپیر لە ڕێگەی لەندەنەوە. لە سەدەکانی ناویندا بە ڕێگای تایبەرن ناسرابوو، کاتێک کە بە لەسێدارەدانی گشتی زیندانییەکان لە سێدارەی تایبۆرن ناوبانگی دەرکردبوو. لە سەدەی ھەژدەھەمدا بە ڕێگای ئۆکسفۆرد و دواتر شەقامی ئۆکسفۆرد ناسرا و دەستی کرد بە گۆڕان لە بەکارھێنانی نیشتەجێبوونەوە بۆ بازرگانی و فرۆشتن، کە سەرنجی فرۆشیارانی سەرشەقام، فێڵبازان و لەشفرۆشی ڕاکێشا. کۆگا گەورەکان لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دەستیان کرد بە زاڵبوون بەسەر دیمەنی شەقامەکەدا، کە گرنگترینیان سێڵفریجز بوو (کە لە ساڵی ١٩٠٩ کرایەوە). شەقامەکە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا بۆردومانێکی قورسی بەرکەوت، چەندین کۆگای دێرین لەوانە جۆن لویس و ھاوبەشەکان بە تەواوی وێران کران و لە سفرەوە دووبارە بنیات نرانەوە.

سەرەڕای کێبڕکێی ناوەندەکانی بازاڕکردنی دەرەوەی شار و فرۆشیارە ئۆنلاینەکان، شەقامی ئۆکسفۆرد ھێشتا خواستی زۆری لەسەرە وەک شوێنێکی فرۆشتن، زۆربەی زنجیرە فرۆشگا بەریتانییەکان کۆگا سەرەکییەکانیان لەم شەقامەدایە، ھەروەھا ژمارەیەک باڵەخانەی تۆمارکراوی تێدایە. بە پێچەوانەی شەقامەکانی نزیکی وەک شەقامی بۆند، توخمێکی بازرگانی کەمتر گرانبەھای پاراستووە لە پاڵ کۆگا بەناوبانگەکاندا. بە گشتی، کۆتایی ڕۆژھەڵاتی شەقامی ئۆکسفۆرد ڕێژەیەکی زیاتری فرۆشیاری کەمتر گرانبەھا، چێشتخانەی خێرا و دوکانی دیاری تێدایە، لەکاتێکدا کۆگا تایبەت و گرانبەھاکان لە بەرەو کۆتایی ڕۆژاوای دەبینرێن کە لە نزیک ناوچە دەوڵەمەندەکەی مەیفەیرەوە تێدەپەڕێت. ھەندێک لە دوکانە بەناوبانگەکانی ئەلیکترۆنی شەقامی تۆتنھام کۆرت بۆ کۆتایی ڕۆژھەڵاتی بڵاوبوونەتەوە. خوێندنەوەی زیاتر...

گڵۆپەیەکی ئاگر لە شوێنی کارەساتەکە

گڵۆپەیەکی ئاگر لە شوێنی کارەساتەکە

زیاتر لەم ڕۆژەدا »

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٥٬٠٩٢ وتار و ١٥٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.

تا ئێستا ٦٧٬٠٤٥ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٠ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.

ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٥٬٠٩٢ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.