مات دەیمن (original) (raw)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مات دەیمنMatt Damon
لەدایکبوون ٨ی ئابی ١٩٧٠کامبریج، ماساچووسیتس، ئەمریکا
پیشە ئەکتەر، دەرھێنەر، نووسەر
چالاکبوون ١٩٨٨-ئێستا
ھاوسەر لوشیا بۆزان بارۆسۆ (٢٠٠٥ - تا ئێستا)
مناڵ(ەکان) ٣
خەڵاتەکان ١ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٩٧)

ماتیو پەیج «مات» دەیمن (بە ئینگلیزی: Matt Damon) (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠) ئەکتەرێکی بەرھەمھێنەر و نووسەری ئەمریکییە.[١][٢][٣]دەیمن ناوبانگێکی بەرچاوی بەدەستھێنا کاتێ لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی بێن ئەفلێک ھەستان بەنووسینی سیناریۆ فیلمی (Good Will Hunting) کە دواتر توانیشیان خەڵاتێکی ئۆسکار بە ھاوبەشی ببەنەوە، جگە لەوەش دەیمن ڕۆڵی سەرەکیشی دەگێڕا لە فیلمەکە. دەیمن ناوی لە لیستی دەوڵەمەندترین ٤٠ ئەکتەر دونیادا ھەیە. ھەروەھا توانیویەتی خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆبیشبباتەوە.[٤]لە ساڵی ٢٠٠٧ دەیمن وەک قۆزترین پیاوی زیندوو دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤاری (پیوپڵ)ی ئەمەریکییەوە[_کێ وتی؟_]. دەیمن لە ساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی مەریخییەکەدا ڕۆلێ بینی کە بەیەکێک لەسەرکەوتووترین فیلمەکانی ٢٠١٥ دادەنرێت. جگە لەمانەش دەیمن لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ چوارەمیش جار ڕۆڵی جەیسن بۆرن دەبینێتەوە لە بەشی پێنچەمی فیلمەکانی بۆرن.[٥][٦]

  1. ^ Wired (October 26, 2017). «Matt Damon & Julianne Moore Answer the Web's Most Searched Questions». YouTube. لە February 4, 2021 ھێنراوە.
  2. ^ Pomerantz، Dorothy (August 6, 2007). «Ultimate Star Payback». Forbes. لە October 6, 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 10, 2014 ھێنراوە.
  3. ^ «Matt Damon». m.the-numbers.com. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە July 26, 2021 ھێنراوە. ;
  4. ^ Amy Wallace (February 11, 1998). «'Titanic' Ties Record for Oscar Nominations». The Hartford Courant. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە April 5, 2009 ھێنراوە. ; Waxman، Sharon (March 23, 1998). «'Titanic's' 11 Oscars Ties Record; Night 'Good' for Nicholson, Hunt». The Washington Post. لە April 5, 2009 ھێنراوە. Corrine Heller (October 2, 2014). «Ben Affleck's Most Awkward Smiles». E! Entertainment. لە October 3, 2014 ھێنراوە.
  5. ^ Weintraub، Steve (August 27, 2007). «Matt Damon Interview – THE BOUNRE ULTIMATUM». Collider. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە August 18, 2012 ھێنراوە. ;
  6. ^ Williams، Owen (October 11, 2010). «Definitely No Damon For Bourne Legacy». Empire. لە March 1, 2020 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مات دەیمن تێدایە.