پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند فوئاد ئەحمەد لادرا - zagros news agency (original) (raw)
پەردە لەسەر پەیكەری هونەرمەند فوئاد ئەحمەد لادرا
شوبات 26, 2025ئازار 7, 2025
لەژێر دروشمی “ئێمە كوردین نابەزین”، رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیكەری هونەرمەندی كورد فوئاد ئەحمەد بەڕێوەچوو.
لەژێر چاودێریی پارێزگاری هەولێر، كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی، مەڵبەندی گشتی- هەولێر رێوڕەسمەکەی سازکرد.
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی و ژمارەیەك زۆر لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی، هەروەها خانەوادەی هونەرمەند، نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندان بەڕێوەچوو و پەیکەرەکە لە چاورڕێیانی سافی نزیك زانكۆی كوردستان دانرا.
لە رێوڕەسمەکەدا، وتاری پارێزگاری هەولێر و وتاری بنەماڵەی هونەرمەند پێشكەشكرا.
پاشان لەلایەن گرووپی چەمبەر موزیك و هونەرمەندانی هەولێر، چەند بەرهەمێکی فوئاد ئەحمەد پێشكەشكران.