سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، دەستی لەکارکێشایەوە - zagros news agency (original) (raw)
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، دەستی لەکارکێشایەوە
نیسان 13, 2025نیسان 13, 2025
حەسەن تورانی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە سەرۆکایەتی بەرەی تورکمانی ڕاگەیاند.
یەکشەممە، 13ـی نیسانی 2025، حەسەن تورانی لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی خۆم لە سەرۆکایەتی بەرەی تورکمانی عێراقی پێشکەش کردووە، هیوادارم ئەوەی لەجێگەکەم دەست باکر دەبێت سەرکەوتوو بێت و منیش هاوکار دەبم.
گوتیشی: بەڵێن بە هەموو ڕۆلەکانی تورکمان دەدەم، کە دەبمە سەربازێکی بەرگریکار لە قەزیەی تورکمان و سوور دەبم لەسەر یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و پابەندیش دەبم بە بنەماکانی بەرەی تورکمانی عێراقی.