پارتی چاكسازی توركمان: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان خێراتر ده‌كات - zagros news agency (original) (raw)
پارتی چاكسازی توركمان: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان خێراتر ده‌كات
نیسان 12, 2025
پارتی چاكسازی توركمان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و پشتیوانی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه راگرتنی نه‌وتی وكردستان زیانه بۆ ناچه‌كه.
پارتی چاكسازی توركمانه‌وه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌لێت: “له‌چێوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان، رۆژی هەینی 11/4/2025، به‌رێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و (مارکۆ ڕۆبیۆ) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد هه‌ردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی و گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکی، لێره‌وه وه‌ك پارتی چاكسازی توركمان پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و پێمان وایه ئه‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه له‌م قۆناغه‌دا هه‌نگاوه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وت خێراتر و كاراتر ده‌كات.
ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌روو: له‌ڕوانگه‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه، پێویسته هه‌رچی زووه ئاسته‌نه‌گانی به‌رده‌م هه‌نارده كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان لاببرێن و گفتووگۆی جدی و خێرا له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌و باره‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه و په‌له‌بكرێت له‌وه‌ی دڵنیایی بدرێته گروپی كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت له كوردستان، (ئه‌پیكۆر) و ئه‌وانیش هه‌نگاوه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، پێمان وایه راگرتنی نه‌وتی كوردستان به‌پله‌ی یه‌كه‌م زیان له ئابووری عێراق و كوردستان و جیهانیش ده‌دات خۆشبه‌ختانه جۆره كۆده‌نگیه‌ك له ئاستی وڵاتانی كڕیاری نه‌وت دروست بووه كه فشار دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان هه‌نارده‌بكرێته‌وه.